چاککردنەوەی لەکارکەوتنی جومگەکانی ساکروایلیاک

تێکچوونی جومگەی عەجز و حەرقەفە (Sacroiliac Joint Dysfunction) چییە؟

تێکچوونی جومگەی عەجز و حەرقەفە (SI Joint) کاتێک ڕوودەدات کە ئەو جومگەیەی بڕبڕەی پشت بە حەوزەوە دەبەستێتەوە تووشی وروژان، هەوکردن، یان جوڵەی زۆر ببێت. زۆرجار ئەم حاڵەتە دەبێتە هۆی ئازار لە خوارەوەی پشت یان سمت، و ڕەنگە ئازارەکە بۆ ناوچەی نێوان ڕانەکان یان قاچەکان بڵاوببێتەوە. تێکچوونی ئەم جومگەیە بەزۆری بەهۆی ناهاوسەنگی ماسولکەیی، دووگیانی، زەبر بەرکەوتن، خراپی دۆخی جەستە، یان شێوازی نادروستی جوڵە دروست دەبێت.

نیشانەکان

  • ئازار لە خوارەوەی پشت یان سمت لە یەک لای یان هەردوو لای جەستە
  • ئازارێک کە کاتی هەستانەوە لە دانیشتن زیاد دەکات
  • ئازار لە کاتی سەرکەوتن بە پلیکانە، ڕۆیشتن، یان وەستان بۆ ماوەیەکی درێژ
  • نائاسوودەیی یان ئازارێک کە بۆ نێوان ڕانەکان یان ناوەوەی ڕان بڵاودەبێتەوە
  • ڕەقبوون و کەمبوونەوەی جوڵەی حەوز
  • لە هەندێک حاڵەتدا، هەستکردن بە تەقەتەق یان ناجێگیری لە ناوچەی حەوزدا

هۆکارەکانی تێکچوونی جومگەی عەجز و حەرقەفە

  • ناهاوسەنگی ماسولکەیی لە دەوروبەری حەوز و بڕبڕەی پشت
  • خاوبوونەوەی بەستەرەکان (Ligaments) کە پەیوەندی بە دووگیانییەوە هەیە
  • زەبر بەرکەوتن یان کەوتنە سەر ناوچەی حەوز
  • خراپی دۆخی جەستە و دانیشتن بۆ ماوەیەکی درێژ
  • جیاوازی لە درێژی قاچەکان یان شێوازی نادروستی ڕۆیشتن
  • سەوەفانی جومگەکان کە کار دەکەنە سەر ئەم جومگەیە

دەستنیشانکردن

دەستنیشانکردن پشکنینی کلینیکی بۆ ڕێکی حەوز، جوڵە، توندی ماسولکەکان، و توانای فرمانی جوڵە دەگرێتەوە. پشکنینی تایبەت بە جومگەی عەجز و حەرقەفە یارمەتیدەرە بۆ دیاریکردنی سەرچاوەی ئازارەکە. لە کاتی پێویستدا، پشکنینە وێنەیییەکان وەک تیشکی (X-ray) یان (MRI) بەکاردەهێنرێن.

شێوازی چارەسەر و بوژاندنەوە

لە AwaHope، بەرنامەی بوژاندنەوە بۆ تێکچوونی جومگەی عەجز و حەرقەفە جەخت دەکاتەوە سەر گەڕاندنەوەی جێگیری بۆ حەوز، کەمکردنەوەی هەوکردن، باشترکردنی شێوازی جوڵە، و بەهێزکردنی ماسولکەکانی قەد (Core) و حەوز. چارەسەرەکە بەپێی نیشانەکانی هەر نەخۆشێک و ئاستی جوڵەی دیاری دەکرێت.

ڕێگاکانی چارەسەر

١. چارەسەری دەستی (Manual Therapy)

  • تەکنیکەکانی ڕاستکردنەوەی ڕێکی حەوز بۆ باشترکردنی دۆخی جومگەکە
  • خاوکردنەوەی شانە نەرمەکانی ماسولکە توندەکانی خوارەوەی پشت، حەوز، و سمت
  • جوڵاندنی جومگەکە بۆ باشترکردنی جوڵەی جومگەی عەجز و حەرقەفە

٢. چارەسەری BTL TECAR

یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردن و باشترکردنی سوڕی خوێن دەدات، و چاکبوونەوە لە جومگەکە و شانەکانی دەوروبەری خێرا دەکات.

٣. چارەسەری کارەبایی BTL (Electrotherapy)

بەشدار دەبێت لە سووککردنی ئازار، کەمکردنەوەی تەشەنوجی ماسولکەکان، و پشتگیریکردنی کۆنتڕۆڵی دەماری-ماسولکەیی لە دەوروبەری ناوچەی حەوز.

٤. چارەسری BTL بە شەپۆلی دەنگی (Ultrasound)

چارەسەرێکی قووڵ بۆ شانەکان دابین دەکات بۆ یارمەتیدان لە کەمکردنەوەی هەوکردن و ڕەقبوون لە دەوروبەری جومگەکە.

٥. ڕاهێنانی بەهێزکردنی قەد و حەوز

بەرنامەکان بەزۆری ئەمانە دەگرنەوە:

  • ڕاهێنانی جێگیری قەد (Core stability) بۆ پاڵپشتی ڕێکی حەوز
  • بەهێزکردنی ماسولکەکانی حەوز بۆ باشتر دابەشبوونی بارقورسی
  • ڕاهێنانی چالاککردنی ماسولکەکانی سمت بۆ زیادکردنی جێگیری حەوز
  • ڕاهێنانەوەی جوڵە بۆ ڕاستکردنەوەی شێوازی نادروستی ڕۆیشتن

٦. ڕاهێنانی نەرمی و جوڵە

  • ڕاکێشانی (Stretching) ماسولکەکانی چەمێنەری حەوز، پشتەوەی ڕان، و ماسولکە توندەکانی سمت
  • ڕاهێنانی جوڵە بۆ باشترکردنی جوڵەی حەوز و کەمکردنەوەی ڕەقبوون

٧. چارەسەری بە گەرمی و ساردی

  • گەرمی بۆ خاوکردنەوەی ماسولکە توندەکان و زیادکردنی جوڵە
  • ساردی لە کاتی توندبوونی نیشانەکان بۆ کەمکردنەوەی هەوکردن و ئازار

چاکبوونەوە و چاوەڕوانییەکان

زۆرێک لە نەخۆشەکان دەگەنە باشتربوونێکی بەرچاو لە ڕێگەی پابەندبوون بە چارەسەری سروشتی بەردەوام. گەڕاندنەوەی جێگیری حەوز و ڕاستکردنەوەی شێوازی جوڵە یارمەتیدەر دەبن لە ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئازارەکە و باشترکردنی فرمانەکان لەسەر مەودای دوور.

لە ناوەندی ئێمە…

لە AwaHope، ئێمە چارەسەری دەستی پسپۆڕانە، تەکنیکە پێشکەوتووەکانی چارەسەری سروشتی، و بەرنامەی ڕاهێنانی تایبەت کۆدەکەینەوە بۆ گەڕاندنەوەی جێگیری جومگەی عەجز و حەرقەفە و سووککردنی ئازار. ئامانجمان یارمەتیدانی نەخۆشەکانە بۆ گەڕاندنەوەی ئاسوودەیی، جوڵە، و متمانە لە چالاکییە ڕۆژانەکانیاندا.

Our Staff